١٥ شوبات ٢٠٢٤ - ١٤:٣٤
ڕکابەری عەرەب، تورکمان و کورد لەسەر پۆستی پارێزگاریی کەرکووک

یەکێک لە بەرپرسانی بەرەی عەرەب لە کەرکووک دەڵێت هەر یەکە لە کورد، عەرەب و تورکمانەکان لەسەر بەدەست هێنانی پۆستی پارێزگاری کەرکووک بە شێوەی جیدی ڕکابەری دەکەن.

 نزیک بە دوو مانگ لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگایی عێڕاق تێپەڕیوە بەڵام گرووپە کوردی، عەرەب و تورکمانەکان لەسەر هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکووک لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگایی ئەو پارێزگایەوە نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن و هەر لایەنێک ئەو پۆستە بە مافی خۆی دەزانێت.

کوردەکان بریتی لە پارتی و یەکێتی لە 16 کورسی بە ڕیزەوە 2 و 5 کورسیان بەدەست هێناوە. بەشی عەرەبەکان 6 کورسی و تورکمانیش دوو کورسی بووە و موسێحییەکانیش یەک کورسییەکان بەدەست هێناوە.

342/